• نوێ

    الأحد، 30 نوفمبر 2014

    ئایا ئیسلام دان بە ئایینەكانی تردا دەنێت ؟

    پرسیار: ڕەددی تۆ چییە بۆ ئەوانەی دەڵێن ئیسلام دانیناوە بە ئایینەكانی تر بە بەڵگەی وتەی خوای گەورە: (لكم دینكم ولي دین).
    وەڵامی شێخ "حامد بن عبد الله العلي": ئێمە پێیان دەڵێین: ئەم قسەیە یەك زانای موسڵمان نەیوتووە و، كەسیش ئەم ئایەتە ناكاتە بەڵگە لەسەر داننانی ئیسلام بە ئایینە شیركییەكان – هەموو ئایینێك جگە لە ئیسلام بریتییە لە ئایینی شیرك – تەنها نەزان نەبێت .
    یەكێك لە سەرەتاترین ئەو كەسانەی كە ئەم ئایەتەی كردۆتە بەڵگە لەسەر ئەم مانا پڕوپووچە ،وەزیری مەغۆلەكان بوو ، نصیر الدین الطوسي ئەوەی لەگەڵ هۆلاكۆ بوو كاتێك غەزووی جیهانی ئیسلامی كرد:
    هەروەكو شێخولئیسلام ئیبنو تەیمییە – ڕەحمەتی خوای لێبێت – دەفەرمووێ‌:" هەتا ئەم وەزیرە پیسە مولحیدە مونافیقەیان كتێبێكی دانا ؛ ناوەڕۆكەكەی ئەوەبوو كە پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم – ڕازی بوو بە ئایینی جوولەكە ونەسڕانییەت وئینكاری لێنەدەكردن وزەممی نەدەكردن و قەدەغەی نەدەكردن لە ئایینەكەیان وفەرمانیشی پێنەدەكردن بچنە سەر ئیسلام . هەروەها ئەم پیسە نەزانە بەڵگەی بەم ئایەتە دەهێنایەوە:{ قل یا أیها الكافرون } { لا أعبد ما تعبدون } { ولا أنتم عابدون ما أعبد } { ولا أنا عابد ما عبدتم } { ولا أنتم عابدون ما أعبد } { لكم دینكم ولي دین } . واشی گومان برد كە ئەم ئایەتە وادەخوازێ‌ پێغەمبەر بە دینەكەیان ڕازییە ، گوتى: ئەم ئایەتە موحكەمە ؛ نەسخ نەبۆتەوە .
    بەهۆی ئەمەوە چەند شتێك ڕوویدا . وەكو زاندراویشە ئەمە لە نەزانینی خۆیەوە بوو . چونكە ئەم وتەیەی : (لكم دینكم ول دین) ئەوەی تێدا نییە كە وابخوازێـت ئایینی كافرەكان ڕاست بێت وجێگای ڕازیبوون بێت لەلای ئەو ؛ بەڵكو بەڵگەیە لەسەر بەڕائەتی لە ئاییەنەكەیان ؛ بۆیەش پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - دەربارەی ئەم سوڕەتە فەرمووی : بێگومان ئەمه بەڕائەتە لە شیرك . هەروەكو لە ئایەتێكی تردا دەفەرمووێ‌ : (وإِنْ كَذبُوكَ فَقُلْ لِيعَمَلِيولكُمْ عَمَلُكُمْ أَنْتُمْ بَڕیئُونَ مِمَّا أَعْمَلُ وأَنَا بَريء مِمَّا تَعْمَلُونَ).
    واتە:  ئه‌گه‌ر بڕوایان پێ نه‌كردیت ، پێیان بڵێ: پاداشتی كارو كرده‌وه‌ی خۆم بۆ خۆم و، تۆڵه‌ی كاروكرده‌وه‌ی ئێوه‌یش بۆ خۆتان ، ئێوه‌ له‌وكاره‌ی من ئه‌یكه‌م به‌ریین و، منیش له‌وكاره‌ی ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن به‌رییم .
    كەواتە ئەم وتەیەی خوا : (لكم دینكم ولي دین) وەكو ئەم وتەیەیەتی : (لنا أعمالنا ولكم أعمالكم) . پێغەمبەریش شوێن ئەمە كەوتوو كاری بەمە كرد كاتێك فەرمووی : أنتم بریئون مما أعمل وأنا بريء مما تعملون.
    ئەگەر واشیدابنێین ئەم سوڕەتە ئەوەی تێدابێت كە كافرەكان فەرمانیان پێنەكرێت بە وازهێنان لە ئایینەكەی خۆیان ، ئەوە بێگومان لە ئایینی ئیسلامدا بە زەڕوڕەت زاندراوە بە چەندان دەقی موتەواتیر ویەكدەنگی ئوممەت كە پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم – فەرمانی بە موشریكەكان وئەهلی كیتاب كردووە بە باوەڕهێنان پێی و، لەسەر ئەمەش بۆلایان هاتووە وهەروەها هەواڵی پێیاندا كە كافرن و بەهەتا هەتایی لە ئاگردا دەمێننەوە ".
    بێگومان شێخولئیسلام واتای ئایەتەكەی ڕوونكردەوە كە بەڕاتە لە هەموو ئایینێك جگە لە ئیسلام و، دانپیانان نییە ، بەڵام ئەوەندە هەیە كە لە شەریعەتی ئیسلامدا خەڵكی دانیان پیادەنرێ‌ كەوا لەسەر دینەكەیان بمێننەوە ئەگەر بوون بە ئەهلی زیممە لەلای موسڵمانان و، دەستدرێژیكردنە سەر وستەم لێكردنیان حەڕامە و، ڕێگەیان پێدەدرێت بەوەی لە شوێنەكانی خۆیان پەرستنی خۆیان ئەنجامبدەن و، لەهیچ شتێك لەمانە ڕێگرییان لێناكرێت ، بەڵام ئەمە ئیعتیڕافكردن نییە بەوەی كە ئەوەی ئەوان لەسەرین حەقە ، بەڵكو ئەم هەڵوێستە لە بابی " لا أكراه في الدین " ە و، خواش زاناترە .


    وەرگێڕانی: باوكی سەلمان
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئایا ئیسلام دان بە ئایینەكانی تردا دەنێت ؟ Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top