• نوێ

    الاثنين، 17 نوفمبر 2014

    ئیسلام بۆچی هاتووە؟

    شێخ عەبدولعەزیز ئیبن باز – ڕەحمەتی خوای لێبێت – دەفەرمووێ‌:" أرسل الله محمدا صلى الله عليه وسلم أيضا ليقضي على النظم الفاسدة في المجتمع الإنساني ، والأخلاق المنحرفة ، والظلم والجور ، وليحل محلها نظما صالحة ، وأحكاما عادلة ، فبعثه صلى الله عليه وسلم ربه ليزيل ما في الأرض من الظلم والطغيان ، وليقضي على الفساد ، وليزيح النظم الفاسدة والطواغيت المستبدة ، الذين يتحكمون في الناس بالباطل ، ويظلمونهم ويتعدون على حقوقهم ، ويستعبدونهم ، فبعث الله هذا النبي عليه الصلاة والسلام ، ليزيل هذه النظم الفاسدة ، والأخلاق الظالمة ، وليقضي على الطغاة المتجبرين ، والقادة المفسدين ، وليحل محل ذلك قادة مصلحين ، ونظما عادلة مستقيمة ، وشرائع حكيمة عادلة ، توقف الناس عند حدهم ، ولا تفرق بين أبيض وأسود ، ولا بين أحمر وغيره ، ولا غني وفقير ، ولا بين شريف عند الناس ، ووضيع عندهم ، بل جعل شريعته لا تفرق بين الناس ، بل توجههم جميعا وتأمرهم وتنهاهم جميعا ، وبين الله – سبحانه وتعالى – أن أكرم الناس عند الله هو أتقاهم ...
    فالإسلام جاء ليحارب هؤلاء ويقضي عليهم ، ليقيم دولة صالحة بقيادة صالحة يؤثرون حق الله وإنصاف الناس ويرضون بما يرضي به إخوانهم ، ولا يتجبرون ولا يتكبرون ، بل ينصفون إخوانهم ويسعون في صلاحهم وفلاحهم ويحكمون بينهم بالعدل ، ويشتركون معهم في الخيرات ولا يستبدون بها عنهم .
    هكذا بعث الله نبيه محمدا صلى الله عليه وسلم بدين شامل ونظام عادل وشرائع مستقيمة تكسح نظم الفساد وتزيل أحكام الطغاة وتقضي على الطرق الفساد وأخلاق المفسدين ، وتوجب على المسلمين اتباع هذا النظام المنزل في كتاب الله وسنة رسوله صلى الله عليه وسلم ".
    سبل السلام شرح نواقض الإسلام ، للشيخ ابن باز(117-118).


    واتە: خوای گەورە موحەممەدی نارد بۆئەوەی لە كۆمەڵگای مرۆڤایەتی كۆتایی بە ڕژێم ویاسا خراپ و، ڕەوشتە لادەرەكان و، ستەم، بهێنێت و، لە جێگای ئەوانە ڕژێمێكی چاك و، بڕیارە دادپەروەرەكان دابنێت، بۆیە پەروەردگار پێغەمبەری - صلی الله علیه وسلم - نارد بۆئەوەی هەرچی ستەم و زۆردارییە لەسەر ڕووی زەوی نەهێڵێت و، كۆتایی بە خراپەكاری بهێنێت و، ڕژێمە خراپ وتاغووتە زۆردارەكان لاببات ، ئەوانەی حوكم لەناو خەڵكیدا بە باتڵ دەكەن و، ستەمیان لێدەكەن و دەستدرێژی دەكەنە سەر مافەكانیان و، دەیانكەن بە بەندە ، خوا ئەم پێغەمبەرەی نارد - صلی الله علیه وسلم -، بۆئەوەی ئەم ڕژێمە خراپ و، ڕەوشتە ستەمكارانە لاببات و، كوتایی بە تاغووتە زۆردار و، سەركردە خراپەكارەكان بێنێت و، لەشوێنی ئەوە سەركردەی چاكەكار و، یاسای دادپەروەری ڕاست و، شەریعەتی پڕ لە حیكمەتی دادپەروەر دابنێت، كە خەڵكی لە سنووری خۆی ڕابگرێت و، جیاوازی نەكات لەنێوانی سپی وڕەش و، سوور وجگە لەوە و، دەوڵەمەند و هەژار و، بەڕێزو گەورە لەلای خەڵكی و، بێڕێز لەلایان، بەڵكو شەریعەتەكەی والێكردووە جیاوازی لەنێوانی خەڵكیدا نەكات و، ڕێنمایی هەموویان بكات وئەمر ونەهی لەهەموویان بكات، هەروەها خوای پەروەردگار ڕوونیكردۆتەوە كە بەڕێزترین خەڵك لەلای خوا بەتەقواترینیانە.
    كەواتە ئیسلام بۆئەوە هاتووە دژایەتی ئەوانە بكات وكۆتاییان پێبهێنێت ، بۆئەوەی دەوڵەتێكی چاك بە سەركردایەتییەكی چاك دابمەزرێنێت ، مافی خوا ودادپەروەری خەڵك هەلببژێرن و ڕازی بن بەوەی براكانیان پێی ڕازی دەبن و، ستەم نەكەن وخۆیان بەگەورە نەزانن ، بەڵكو لەگەڵ براكانیان دادپەروەربن وهەوڵبدەن بۆ چاككردن وسەرفرازییان وبەدادپەروەری حوكم لەنێوانیان بكەن و، لەچاكەكاندا لەگەڵیان بەشداربن وبەتەنها بۆخۆیانی تایبەت نەكەن.
    بەم شێوەیە خوای گەورە پێغەمبەرەكەی موحەممەد - صلی الله علیه وسلم - ی بە ئایینێكی گشتگیر وڕژێمێكی دادپەروەر وشەریعەتێكی ڕاست ناردووە كەوا ڕژێمی خراپ وحوكمی تاغووتەكان لادەبات وكۆتایی بە ڕێگەكانی فەساد وڕەوشتی خراپەكارەكان دێنێت ، هەروەها شوێنكەوتنی ئەم یاسا دابەزێندراوەی لە كیتابەكەی خوا وسوننەتی نێردراوەكەیەتی صلی الله علیه وسلم لەسەر موسڵمانان پێویست دەكات .

    وەرگێڕانی: باوكی سەلمان
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئیسلام بۆچی هاتووە؟ Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top