• نوێ

    الاثنين، 17 نوفمبر 2014

    چەند وشەیەك بۆ ڕوونكردنەوەی طاغووت و پێویستێتی دووركەوتنەوە لێی

    بسم الله الرحمن الرحيم
    ئەمە چەند وشەیەكە لە ڕوونكردنەوەی تاغووت و، پێویستێتی دووركەوتنەوە لێی، خوای بەرز وبڵند دەفەرمووێ‌:{ لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ} سورة البقرة آية: 256.
    واتە: له‌م دینی ئیسلامه‌دا سه‌پاندن و ناچاركردن و زه‌برو زه‌نگ نییه‌ بۆ دینداریی و وه‌رگرتنی ئایینی ئیسلام ، به‌ڵێ حوكمی ئه‌م ئایه‌ته‌ ته‌نها خاوه‌ن كتێب و خاوه‌ن نامه‌كان ئه‌گرێته‌وه ‌و، مه‌نسوخ و سڕاوه‌یش نییه‌، واته‌: هه‌ر جووله‌كه‌ وگاور سه‌ر ناخرێته‌ سه‌ریان بۆ ئیسلامبوون. چونكه‌ بێگومانه‌ كه ‌ڕێگای چاك و ڕاست له‌ ڕێگای ناڕاست و كوفرو تووله‌ ڕێگاكان لێك جیاكراوه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ نایه‌وێ زۆر له‌ هیچ كه‌سێك بكرێت بۆ ئیسلامبوون و هه‌ر كه‌سه‌ش به‌مه‌یلی خۆیه‌تی، ئینجا هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌ تاغووت نه‌بێت، دیاره‌ تاغووت ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ سنووری خوا ده‌رچێ و، به‌رنامه‌ چه‌وته‌كان قبووڵ كا، جا هه‌ركه‌س خۆی له‌و جۆره‌ شتانه‌ دوورگرت و، باوه‌ڕی به‌خوا هێنا، ئه‌وه‌ بێگومانه‌ ده‌ستی به‌ هه‌نگڵ و به‌هۆكارێكی پته‌وو قایمه‌وه‌ گرتووه،‌ كه‌ هه‌رگیز هه‌ڵناوه‌شێت و پسان و پچڕانیشی بۆنییه،‌ وه‌ خوای گه‌وره‌یش زانایه‌.


    زاناكان ده‌ڵێن: (مه‌جوس) و (سوببی)یه‌كانیش، له‌مه‌دا حوكمی جوولوكه‌و گاوریان هه‌یه‌، واته‌: ئه‌مانیش هیچ جۆره‌ زۆرێكیان لێناكرێ بۆ وه‌رگرتنی دینی ئیسلام، به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ردینی خۆیان - ئه‌گه‌رپێیان خۆش بوو - ده‌مێننه‌وه‌و، سه‌رانه‌یان لێ ئه‌سه‌نرێ، به‌ڵام خه‌ڵكانی تری بتپه‌رست و هاوه‌به‌شدانه‌رو هه‌رجۆره‌ بێ دینێكی تر له‌و بابه‌ته‌ - هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ باوه‌ڕ دێنن - ده‌بێ جه‌نگیان له‌گه‌ڵ بكرێ ئه‌گه‌ر توانراو به‌رژه‌وه‌ندی تێدابوو. (ته‌فسیری ڕامان بەدەستكارییەوە).
    كەواتە خوای گەورە ڕوونیكردەوە كە دەستگرتوو بە پەتە بەهێزەكە، ئەو كەسەیە كوفر بە تاغووت دەكات؛ وە كوفركردنی بە تاغووت پێشخستووە بەسەر باوەڕهێنان بە خوا، چونكە لەوانەیە بانگەشەكەرێك بانگەشەی ئەوە بكات كەوا باوەڕی بە خوا هەیە ، لەكاتێكدا لە تاغووت دوورنەكەوتۆتەوە، ئەوكاتی بانگەشەكەی ئەبێت بە درۆ.
    هەروەها خوای پەروەردگار دەفەرمووێ‌:{ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ } سورة النحل آية: 36.
    واتە: به‌ڕاستی بۆناو هه‌موو ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا په‌یامبه‌رێكمان ناردووه، بۆ ئه‌وه‌ پێیان بڵێ: ته‌نها خوا بپه‌رستن و، له‌ تاغووت و یاسا پوچه‌ڵه‌كان دووربن.
    هەواڵیداوە كە بە ڕاستی هەموو نێردراوەكان نێردراون بە دووركەوتنەوە لە تاغووت، بۆیە هەركەسێك لێی دوورنەكەوێتەوە ئەوە پێچەوانەی هەموو پێغەمبەرانی كردووە، خوای بەرز وبڵند دەفەرمووێ‌:{ وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَنْ يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّهِ لَهُمُ الْبُشْرَى} سورة الزمر آية: 17.
    واتة: ئه‌وانه‌ی كه ‌له ‌په‌رستنی تاغووت ته‌كینه‌وه‌ وخۆیان پاراست كه‌ بیپه‌رستن و، گه‌ڕاونه‌وه‌ بۆلای خوا و، هه‌رئه‌ویان په‌رست، خۆشیی و موژده‌یان بۆ هه‌یه‌ له‌دونیا وله‌ ئاخیره‌تدا.
    كەواتە لەم ئایەتانەدا بەڵگەی پێویستێتی دووركەوتنەوە لە تاغووت هەیە؛ وە مەبەستیش لە دووركەوتنەوە لێی بریتییە لە ڕقبوونەوە لێی و، دوژمنایەتیكردنی بە دڵ و، قسەپێگوتن وبەخراپ باسكردنی بە زمان و، لابردنی بە دەست لەكاتی بوونی توانا و، جیابوونەوە لێی، بۆیە هەركەسێك بانگەشەی دووركەوتنەوە لە تاغووت بكات وئەمانە ئەنجام نەدات ئەوە ڕاست ناكات.
    بەڵام حەقیقەتی تاغووت ومەبەست پێی، ئەوە بێگومان لێكدانەوەكانی سەلەف دەربارەی تاغووت جۆراوجۆرە و، چاكترین قسە دەربارەی گوترابێت، قسەكەی ئیبنولقەییمە – ڕەحمەتی خوای لێبێت – كە دەفەرمووێت:" الطاغوت ما تجاوز به العبد حده من معبود، أو متبوع، أو مطاع؛ فطاغوت كل قوم من يتحاكمون إليه، غير الله ورسوله، أو يعبدونه من دون الله، أو يتبعونه في غير بصيرة من الله، أو يطيعونه فيما لا يعلمون أنه طاعة لله؛ فهذه طواغيت العالم، إذا تأملتها، وتأملت أحوال الناس معها، رأيت أكثرهم ممن أعرض عن عبادة الله إلى عبادة الطاغوت، وعن طاعته ومتابعة رسوله، إلى طاعة الطاغوت ومتابعته ".
    واتە: تاغووت ئەوەیە كە بەندە لە سنووری خۆی بیباتە دەرەوە لە پەرستراو بێت، یان لە گوێڕایەڵیكراو بێت، یاخود لە شوێنكەوتراو بێت؛ كەواتە تاغووتی هەموو نەتەوەیەك ئەو كەسەیە حوكمی دەبەنەوە لای، جگە لە خوا وپێغەمبەرەكەی، یان جگە لە خوا دەیپەرستن، یاخود بەبێ‌ چاوڕۆشنییەك لەلایەن خواوە شوێنی دەكەون، یا لە شتێكدا گوێڕایەڵی دەكەن كە نازانن گوێڕایەڵییە بۆ خوا یاخود نا؛ ئائەوانە تاغووتەكانی جیهانن، ئەگەر لێی ووردببیتەوە و، لەگەڵی بیر لە حاڵی خەڵكی بكەیتەوە، دەبینی زۆربەیان لەوانەن پشتییانكردۆتە پەرستنی خوا بۆ پەرستنی تاغووت و، گوێڕایەڵی وشوێنكەوتنی پێغەمبەرەكەی، بۆ گوێڕایەڵی وشوێنكەوتنی تاغووت.
    سەرەنجامەكەی ئەوەیە: تاغووت سێ‌ جۆرە: تاغووتی حوكم و، تاغووتی پەرستن و، تاغووتی گوێڕایەڵيكردن وشوێنكەوتن؛ وە مەبەستیش لەو وەرەقەیە(نووسینە) بریتییە لە تاغووتی حوكم، چونكە زۆرێك لەو كۆمەڵانەی دەدرێنە پاڵ ئیسلام، بەڕاستی وایانلێهاتووە حوكم دەبەنەوە لای عادەتی باب وباپیرانیان و، ئەم حەقەش(بەلای خۆیانەوە) ناودەنێن بە شەرعی رفاقە، وەكو دەڵێن شەرعی عەجمان و، شەرعی قەحتان و، جگە لەمەش ، ئەمەش بریتییە لە خودی ئەو تاغووتەی كە خوا فەرمانی كردووە بە دووركەوتنەوە لێی.
    هەروەها شێخولئیسلام ئیبنو تەیمییە لە مینهاجەكەیدا و، ئیبنو كەسیر لە تەفسیرەكەیدا باسیانكردووە كە: هەركەسێك ئەوە بكات ئەوە بێباوەڕە بە خوا، ئیبنو كەسیر ئەوەی زیادكردووە: پێویستە شەڕی لەگەڵدا بكرێت، تاوەكو دەگەڕێتەوە بۆلای حوكمی خوا وپێغەمبەرەكەی.
    شێخولئیسلام دەفەرمووێ‌:" ولا ريب أن من لم يعتقد وجوب الحكم بما أنزل الله على رسوله فهو كافر; ومن استحل أن يحكم بين الناس بما يراه هو عدلا من غير اتباع لما أنزل الله فهو كافر؛ فإنه ما من أمة إلا وهي تأمر بالحكم بالعدل؛ وقد يكون العدل في دينها، ما رآه أكابرهم، بل كثير من المنتسبين إلى الإسلام، يحكمون بعاداتهم التي لم ينْزلها الله، كسوالف البوادي، وكأوامر المطاعين في عشائرهم، ويرون أن هذا هو الذي ينبغي الحكم به، دون الكتاب والسنة، وهذا هو الكفر.
    فإن كثيرا من الناس أسلموا، ولكن مع هذا لا يحكمون إلا بالعادات الجارية، التي يأمر بها المطاعون في عشائرهم؛ فهؤلاء إذا عرفوا أنه لا يجوز لهم الحكم إلا بما أنزل الله، فلم يلتزموا ذلك، بل استحلوا أن يحكموا بخلاف ما أنزل الله، فهم كفار ".
    واتە: هیچ گومانی تێدا نییە كە هەركەسێك بیروباوەڕی وانەبێت واجیبە حوكمكردن بەوەی خوا دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەكەی ئەوە كافرە و; هەركەسێكیش حەڵاڵی بكات كە حوكم لەنێوانی خەڵكیدا بكات بەو بەرنامەیەی ئەو بە عەدالەتی دەزانێت بەبێ‌ شوێنكەوتن بۆ ئەوەی خوا دایبەزاندووە ئەوە كافرە؛ چونكە هیچ ئوممەتێك نییە ئیللا فەرمان بە حوكمكردن بە دادپەروەری دەكات و، جاری وایە دادپەروەری لە دیینەكەی ، ئەوەیە كە گەورەكانیان بەچاكی دەزانن، بەڵكو زۆرێك لەوانەی دەدرێنە پاڵ ئیسلام، حوكم بەو عادەتانەیان دەكەن كە خوا داینەبەزاندووە، وەكو قسە وبەسەرهاتی پێشینی بیابان و، فەرمانی كەسە گوێڕایەڵیكراوەكانی ناو عەشیرەتەكانیان، وە وای بە چاك دەزانن كە ئەمە بریتییە لەوەی دەبێت حوكمی پێبكرێت ، جگە لە كیتاب وسوننە و، ئەمەش كوفرە.
    بیگومان زۆرێك لە خەڵكی موسڵمانبوون، بەڵام لەگەڵ ئەمەش حوكم ناكەن تەنها بە باو ونەریتە ڕۆیشتوو(بڵاو)ەكان نەبێت، ئەوەی كەسە گوێڕایەڵیكراوەكانی ناو هۆزەكەیان فەرمانی پێ دەكات؛ ئائەوانە ئەگەر زانیان كەوا بۆیان دروست نییە حوكم بكەن تەنها بەوەی خوا دایبەزاندووە ، پاشان پەیوەست نەبوون بەمە، بەڵكو حەڵاڵیانكرد كە حوكم بكەن بەپێچەوانەی قورئان، ئەوە ئەوانە كافرن.
    وتەكە ڕوونكردنەوەی كوفری خودی حاكمی تێدایە، هەروەها ئەوانەشی حوكم دەگێڕنەوە بەو شێوەیەی كە باسیكرد، بەهەمان شێوە ئەوەی بیروباوەڕی بە پێویستێتی حوكمكردن بە قورئان نەبێت ، ئەگەرچی فەرمانڕەوا وحوكم گێڕرەوەش نەبێت، جا بیری لێبكەوە; ئەم وتەیەشی لەكاتی باسكردنی ئەم وتەیەی خوا باسكردووە:{ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ } سورة المائدة آية: 44.
    هەروەها ئیبنو كەسیر – ڕەحمەتی خوای لێبێت – دەربارەی ئەم وتەیەی خوا:{ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ} سورة المائدة آية: 50. دەفەرمووێ‌:" ينكر تعالى على من خرج عن حكم الله المشتمل على كل خير، الناهي عن كل شر، وعَدَلَ إلى ماسواه من الآراء والأهواء والاصطلاحات التي وضعها الرجال بلا مستند من الشريعة، كما كان أهل الجاهلية يحكمون به من الضلالات والجهالات مما يضعونها بآرائهم وأهوائهم، وكما يحكم به التتار من السياسات الملكية المأخوذة عن ملكهم جنكز خان الذي وضع لهم الياسق، وهو عبارة عن كتاب مجموع من أحكام قد اقتبسها عن شرائع شتى من اليهودية والنصرانية والملة الإسلامية وغيرها، وفيها كثير من الأحكام أخذها من مجرد نظره وهواه، فصارت في بنيه شرعا متبعا يقدمونها على الحكم بكتاب الله وسنة رسول الله صلى الله عليه وسلم، فمن فعل ذلك فهو كافر يجب قتاله حتى يرجع إلى حكم الله ورسوله فلا يحكم سواه في قليل ولا كثير".
    واتە: خوای بەرز وبڵند ئینكاری لەو كەسە دەكات كە دەردەچێت لە حوكمی خوا، كەوا گشتگیرە بۆ هەموو چاكەیەك، قەدەغەكەری هەموو خراپەیەكە، لابدات بۆلای جگە لەو لە بۆچوون وئارەزووەكان وئەو دەستوورانەی پیاوەكان دایانناوە بەبێ‌ پاڵپشتییەك لە شەریعەتی خواوە، هەروەكو ئەهلی جاهیلییەت حوكمیان پێی دەكرد لە گومڕایی ونەزانینەكان، ئەوەی بە بۆچوون وهەوا وئارەزووی خۆیان دایان دەنا ، وەهەروەها وەكو ئەوەی تەتارەكان حوكمیان پێدەكرد لەو سیاسەتە پاشایەتییانەی وەرگیرابوو لە پادشایەكەیان جەنگیزخان، ئەوەی یاسقێكی بۆ دانابوون كە بریتییبوو لە كیتابێكی كۆكراوە لەچەند حوكمێك ، لەچەند شەریعەتێكی جیاواز وەریگرتبوو، لە یەهودییەت ونەسڕانییەت وڕێبازی ئیسلامی وجگە لەمانەش، وە زۆر حوكمی تریشی تێدابوو كە وەریگرتبوو تەنها لە بۆچوون وهەوای خۆی، لەئەنجامدا لەناو نەواكانی بووبوو بە شەرعێكی شوێنكەوتراو پێشیاندەخست بەسەر حوكمكردن بە كیتابی خوا و، سوننەتی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم -، بۆیە هەركەسێك ئەوە بكات ئەوە كافرە، پێویستە شەڕی لەگەڵدا بكرێت تاوەكو دەگەڕێتەوە بۆ حوكمی خوا وپێغەمبەرەكەی و، نابێت لە زۆر وكەمدا حوكم بە جگەلەو بكرێت.
    ئەوەی باسمانكرد لە داب ونەریتی بیابان، ئەوەی پێی دەگوترا " شەرعی رفاقە" بریتییە لەو ڕەگەزە، هەركەسێك ئەو كارە بكات ئەوە كافرە، پێویستە شەڕی لەگەڵدا بكرێت تاوەكو دەگەڕێتەوە بۆ حوكمی خوا وپێغەمبەرەكەی و، نابێت لە زۆر وكەمدا حوكم بە جگەلەو بكرێت.
    بەڕاستی خوای گەورە فەرموویەتی:{ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَنْ يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَنْ يَكْفُرُوا بِهِ} تاوەكو دەگاتە ئەو شوێنەی كە دەفەرمووێت: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَى مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ رَأَيْتَ الْمُنَافِقِينَ يَصُدُّونَ عَنْكَ صُدُوداً } النساء : 60-61.
    واتە: ئه‌رێ ئه‌وانه‌ت نه‌دیوه‌ وا ده‌ڵێن باوه‌ڕیان به‌و به‌رنامه‌و قورئانه‌یه‌ دابه‌زێنراوه‌ بۆت هه‌یه‌ و، به‌و په‌یامه‌ش پێش تۆ دابه‌زێنراوه‌ باوه‌ڕ ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ بۆ بڕینه‌وه‌ی داوا وكێشه‌كانیان بچنه‌ لای تاغووت و به‌رنامه‌ شه‌یتانییه‌كان؟! له‌كاتێكدا فه‌رمانیان پێدرابوو به‌وبه‌رنامه‌ شه‌یتانیانه‌ باوه‌ڕ نه‌كه‌ن و كارنه‌كه‌ن. كاتێكیش به‌و دووڕووانه‌ بگوترێ: وه‌رنه‌ لای ئه‌م به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌تهی‌ خوا دایبه‌زاندووه‌ و، وه‌رنه‌ لای ئه‌م په‌یامبه‌ری خوایه‌، تا كێشه‌كه‌تان بۆ ببڕێته‌وه، كه‌چی دووڕووه‌كان ده‌بینی به‌توندی ڕووت لێوه‌رده‌گێڕن و، قه‌تیش به‌و به‌رنامه‌و بڕیاره‌ی تۆ رازی نابن!
    شەعبی دەفەرمووێ‌: لەنێوانی پیاوێكی جوولەكە ومونافیقێكدا كێشەیەك هەبوو، جوولەكەكە گوتی: حوكمەكە دەبەینە لای موحەممەد - صلی الله علیه وسلم – لانادات (مەیل بەلای كەسدا ناكات) لە حوكمكردندا. مونافیقەكەش گوتی: حوكم دەبەینە لای جوولەكەكە، چونكە دەیزانی جوولەكەكان بەرتیل وەردەگرن و، لە حوكمكردندا لادەدەن. پاشان ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی كە هەردووكیان بچنە لای كاهینێك لە جوهوینە و، حوكمەكەی ببەنەوە لای، ئینجا ئەم ئایەت دابەزی {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ} تا كۆتایی ئایەتەكە.
    وەگوتراویشە دەربارەی دوو پیاو دابەزی كە كێشەیان هەبوو، یەكێكیان گوتی: حوكمەكە دەبەینەوە لای موحەممەد - صلی الله علیه وسلم -، ئەوەی تریان وتی: دەیبەینەوە لای كەعبی كوڕی ئەشرەف; پاشان دوای ئەوە بردییانەوە لای عومەری كوڕی خەتتاب و، یەكێكیان بەسەرهاتەكەی بۆ باسكرد، ئەویش بەوكەسەی فەرموو كەوا ڕازی نەبوو بە پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم -: ئایا ئاوایە؟ گوتی: بەڵێ‌، بە شمشێرێك لێیداو كوشتی، ئینجا ئەو ئایەتە دابەزی.
    پێویستە ئاوا لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت كەوا حوكم دەبەنەوە لای تاغووت؛ ئەگەر ئەوە خەلیفە ڕاشد بێت، كە ئەم پیاوەی كوشت، بەس لەبەر داواكردنی حوكم بردنەوە لای تاغووت، كەواتە هەركەسێك ئەوە عادەتی بێت ولەسەر ئەمە بێت و، بۆ خۆی وهاوشێوەی خۆی بەجگە لەمە ڕازی نەبێت، ئەوە شیاوترە ولەپێشترە بەوەی بكوژرێت، لەبەر هەڵگەڕانەوەی لە ئیسلام و، خراپەكارییە گشتییەكەی لەسەر زەوی.
    بێگومان دروستكراو چاكبوونی بۆ نییە، تەنها بەوەی الله پەرستراوی بێت و، ئیسلام ئایینی بێت و، موحەممەدیش ئەو پێغەمبەرەی بێت كە شوێنی دەكەوێ‌ ، هەروەها حوكم بباتەوە لای شەریعەتەكەی، وەهەركاتێك ئەوە نەبوو خراپییەكەی گەورە دەبێت و، وێران بوونی دەردەكەوێت.
    كەواتە ئەم وتەیەی خوای بەرز وبڵند:{ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ} سورة النساء آية: 60.
    ڕوونی دەكاتەوە كە هەركەسێك گومان ببات كه باوەڕى بە خوا وپێغەمبەرەكەی هەیە ، لەهەمان كاتیشدا حوكم بە غەیری شەریعەتی ئیسلام بكات، ئەوە درۆزن ودووڕووە، گومڕایە ولایداوە لە ڕێگای ڕاست، هەروەكو خوا دەفەرمووێ‌:{ فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً} سورة النساء آية: 65.
    واته: نه‌خێر وه‌ك ئه‌وه‌ نییه‌ دووڕووه‌كان ده‌یزانن، سوێندبێ به‌په‌روه‌ردگارت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر نابنه‌ باوه‌ڕدار تا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان تۆ ده‌كه‌نه‌ دادوه‌ر و ئه‌وساش به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی تۆ داوته‌, هیچ ته‌نگیه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وێ له‌ده‌روونیاندا و به‌چاكیش ته‌سلیم و ملكه‌چ ببن.
    سوێندی بە نەفسی خۆی خواردووە: بێگومان دروستكراوەكان نابنە باوەڕدار، هەتا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - نەكەنە دادوەر لە هەموو بابەتە كێشە لەسەرەكان؛ ئینجا ئەگەر حوكمەكەی كرد ئەبێ‌ تەنگی دەروون نەمێنێت و، ملكەچبوونی تەواو وڕووكەش بێتەجێ‌؛ جا هەركەسێك ئەمەی تێدا نەهاتەجێ‌ ئەوە ئیمانی نییە.
    بەڕاستی بەڵگە شەرعییەكان زۆربوونە لەسەر بەڵگایەتی ئەمە، خوای پەروەردگار لە كیتابەكەیدا زەممی ئەو كەسەی كردووە كە پشت لە حوكمی پێغەمبەرەكەی دەكات، خوای گەورە فەرموویەتی:{ وَإِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ مُعْرِضُونَ . وَإِنْ يَكُنْ لَهُمُ الْحَقُّ يَأْتُوا إِلَيْهِ مُذْعِنِينَ . أَفِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ أَمِ ارْتَابُوا أَمْ يَخَافُونَ أَنْ يَحِيفَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَرَسُولُهُ بَلْ أُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ . إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ } سورة النور: 48-51.
    واته: كاتێكیش بانگ بكرێن بۆلای بڕیاره‌كانی خواو په‌یامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و، تا له‌نێوانیاندا داوه‌ری بكه‌ن، كه‌چی ده‌سته‌یه‌كیان كت وپڕ ڕوو وه‌رئه‌گێڕن وئاماده‌ نابن. وه‌ ئه‌گه‌ر سووڕ بزانن ،ئه‌و سوود و قازانجه‌ بۆ ئه‌وان ده‌بێ و، به‌وان ده‌درێ، به‌په‌له‌ دێنه‌ لای و ملكه‌چی ئه‌بن و، ڕازی ده‌بن به‌بڕیاری په‌یامبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -. مه‌گه‌ر نه‌خۆشی نیفاق و دووڕوویی له‌ دڵیاندا هه‌یه‌، یاخود دوو دڵ و به‌گومانن ، سه‌باره‌ت به‌په‌یامبه‌رێتی موحه‌ممه‌د - صلی الله علیه وسلم-، یاخود ئه‌ترسن - له‌كاتی بڕیاره‌كاندا - خوا وپه‌یامبه‌ره‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم- سته‌م و ناهه‌قییه‌كیان لێ بكه‌ن؟ بۆیه‌ ئاوا گوێرایه‌ڵ نابن ؟!! نا.. به‌ڵكو ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌تا خۆیان سته‌مكارن ، دڵیان نه‌خۆشه‌، ئه‌گینا چاك ئه‌زانن كه‌ په‌یامبه‌ر زۆر دادپه‌روه‌روو دادگه‌ره‌. ئه‌وه‌ حاڵی دوو رووه‌كان بوو، به‌ڵام وته‌و گوفتاری بڕواداره‌كانیش كاتێ بانگ ده‌كرێن بۆلای خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی- صلی الله علیه وسلم- بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێوانیاندا داوه‌ری بكا هه‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌وا بیستمان و گوێرایه‌ڵیشین. واته‌: ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بڕوادار بوونایه‌، ده‌بوو هه‌ر ئاوایان بووتایه‌. ئائه‌وانه‌ - كه‌ بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا په‌له‌ ئه‌كه‌ن - سه‌رفرازی راسته‌قینه‌ی دونیاو قیامه‌تن.
    بزانە: هیچ بانگخوازێك بانگەوازی نەكردووە بۆ ڕاستی، ئیللا شەیتان گومانێكی لەلابووە، بەهۆیەوە خەڵكی قەدەغەكردووە لەو ڕاستییە، یەكێك لەوانە ئەوەیە ئەگەر بە شوێنكەوتەی تاغووت بگوترێت: بگەڕێنەوە بۆلای حوكمە خوا وپێغەمبەرەكەی و، واز لە حوكمی تاغووتەكان بێنن، دەڵێن: ئێمە ئەمە ئەنجام نادەین تەنها لەترسی ئەوەی كە هێندێكمان هێندێكی ترمان بكوژین، چونكە ئەگەر من موافەقەی هاوەڵەكەم نەكەم، لەسەر حوكم بردنەوە لای "شەرعی رفاقە" دەمكوژێت یان من دەیكوژم.
    وەڵام ئەوەیە بڵێین: خراپی ئەم گومانە شەیتانییە بەجێگیركردنی سێ‌ پایە دەردەكەوێت:
    پایەی یەكەم: ئەو فەسادەی لەسەر ڕووی زەوی ڕوودەدات، لە كوشتنی نەفسەكان و، تاڵانكردنی سەروەت وسامان، هۆكارەكەی تەنها بریتییە لە ونكردنی فەرمانەكانی خوا و، ئەنجامدانی نەهیەكانی، هەروەكو خوا دەفەرمووێ‌:{ ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ} سورة الروم آية: 41.
    واتە: پشێوی، واته‌: برسییه‌تیی و قات وقڕیی و گرانیی، نائه‌منی و خنكان و نه‌خۆشی و بوومه‌له‌رزه ‌له‌به‌ڕو و ده‌ریادا به‌دیاركه‌وت، به‌هۆی تاوان و گوناهی خه‌ڵكه‌وه‌.
    موفەسیرەكانی سەلەف فەرموویانە: (البر) ئەو خەڵكەیە كە لە كاروبارەكاندا پشتیان پێدەبەسترێت  لە بیابان و، (البحر)یش خەڵكی گوندەكانن.

    خوای گەورە هەواڵیداوە: كە دەركەوتنی فەساد لە بیابان وشارەكاندا، هۆكارەكەی كردەوەكانی خۆیانە؛ بۆیە ئەگەر ئەوان پەروەردگاری خۆیان بپەرستبا و، پێغەمبەرەكەیان بكردبا دادوەر، ئەوە بارودۆخیان چاك دەبوو و، سەروەت وسامان ونەفسیان گەشەی دەكرد، هەروەكو خوا دەفەرمووێ‌:{ وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ} سورة الأعراف آية: 96.
    واتە: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گوندو شارانه‌ بڕوایان هێنابا و، له‌ خوا ترسیان بووبا وكاریان به‌به‌رنامه‌ی ئه‌وكردبا ئێمه‌ش ده‌رگای گشت خێرو پیتێكی ئاسمان و زه‌وییمان به‌ ڕوویاندا واڵا ده‌كرد وله‌ ئاسمان وزه‌وی ڕسقمان ده‌دان، به‌ڵام له‌باتی ئیمان، ئه‌وانه‌ هه‌ر ملیان نه‌دا وبڕوایان به‌ په‌یامبه‌ره‌كان نه‌كردو به‌ درۆزنیان دانان ئینجا ئێمه‌یش به‌هۆی كاره‌ خراپه‌كانیانه‌وه‌ به‌سه‌ختی گرتمانن.
    خوای پەروەردگار دەفەرمووێ‌:{ أَوَلَمْ يَكْفِهِمْ أَنَّا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ يُتْلَى عَلَيْهِمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَرَحْمَةً وَذِكْرَى لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ . قُلْ كَفَى بِاللَّهِ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ شَهِيداً يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالَّذِينَ آمَنُوا بِالْبَاطِلِ وَكَفَرُوا بِاللَّهِ أُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ} سورة الأعراف: 51-52.
    واتە: مه‌گه‌ر ئه‌وانەی‌ داوای به‌ڵگه‌ ئه‌كه‌ن ، ئه‌وه‌یان به‌س نییه‌ كه‌ ئیمه‌ قورئانمان بۆ ناردویت و به‌سه‌ریاندا ئه‌خوینرێته‌وه‌؟ تابیكه‌نه‌ به‌ڵگه‌ بۆ ڕاستی تۆ؟ به‌ڕاستی له‌و قورئانه‌دا به‌زه‌یی و ئامۆژگاری هه‌یه‌، بۆ هه‌ر قه‌وم و هۆزێ، بیانه‌وێ باوه‌ڕ بێنن. پێیان بڵێ: خوا به‌سه‌ شایه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تیم ئه‌و خوایه‌ كه‌ ده‌زانێ چی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه‌ وئه‌وانه‌ش بڕوایان به‌ناهه‌ق (په‌رسراوی تر) هه‌یه‌ حاشایان له‌خوا كرد! ئه‌وانه‌ن -له‌دونیا وله‌قیامه‌تدا- زیانیان له‌ خۆداوه‌.
    كەواتە هەواڵیداوە: كە ڕەحمەت لەو قورئانەدایە، جا هەركەسێك بەم قورئانە ئیكتیفا بكات لە حوكمە ناحەقەكان، ئەوە ڕەحم پێكراوە و، ئەوەشی پشتی تێبكات ولابدات بۆ لای غەیری قورئان، ئەوە زەرەرمەندە؛ ئەگەر خەڵكی پشتییانكردە كیتابەكەی پەروەردگاریان و، جگە لە پێغەمبەرەكەیان كردە حاكم، ئەوە خوا سزایان دەدات بەوەی هێندێكیان دژایەتی هێندێكی تریان ئەكەن، هەروەكو خوا دەفەرمووێ‌:{ وَمِنَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَى أَخَذْنَا مِيثَاقَهُمْ فَنَسُوا حَظّاً مِمَّا ذُكِّرُوا بِهِ فَأَغْرَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَسَوْفَ يُنَبِّئُهُمُ اللَّهُ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ } سورة المائدة آية: 14.
    واتە: وه‌ هه‌روه‌ها په‌یمانمان له‌وانه‌ش وه‌رگرت كە گوتیان: ئێمه‌ نه‌ساڕاین, بۆ ئه‌وه‌ یارمه‌تیده‌ری ئاینی خوابن، كه‌چی ئه‌و بڕیارو ئامۆژگارییه‌ كرابوون زۆرێكیان له‌بیركرد, ئینجا ئێمه‌یش تا ڕۆژی دوایی دوژمنایه‌تی و ڕكه‌به‌رایه‌تیمان له‌نێوانیاندا به‌رپاكرد، لەمەودوا ‌خوا ئاگاداریان ئه‌كات له‌و كارانه‌ی ئه‌یانكرد.
    بەڵام كاتێك ئیسلام بە غەریبی گەڕایەوە هەروەكو دەستی پێكرد، نەزانەكان وایان لێهات ، بیروباوەڕیان وابوو ئەوەی هۆكاری ڕەحمەتە ، بەهۆكاری سزایان ئەزانی و، ئەوشی هۆكاری یەكگرتن وجەماعەتە، بەهۆكاری فیرقە وجیاوازییان ئەزانی، هەروەها ئەوەی خوێن ئەپارێزێ‌ بەهۆكاری خوێن ڕشتنیان ئەزانی، وەكو ئەوانەی خوا دەربارەیان ئەفەرمووێت:{ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَطَّيَّرُوا بِمُوسَى وَمَنْ مَعَهُ أَلا إِنَّمَا طَائِرُهُمْ عِنْدَ اللَّهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لا يَعْلَمُونَ } سورة الأعراف آية: 131.
    واتە: خۆ ئه‌گه‌ر پاش ئه‌و خۆشگوزه‌رانییه‌ هه‌ر گرانیی و ناخۆشیه‌كیان تووش هاتبا، له‌مووسا وله‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵیا بوون، ڕه‌شبین ده‌بوون، هوشیاربن! ئه‌وی له‌ قازانج وله‌ زیانیان بێت ، هه‌ر به‌بڕیاری خوایه‌، نه‌ك له‌به‌ر شوومی مووسا وئه‌وانه‌بێ له‌گه‌ڵی بوون، به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌م ڕاستییه‌ نازانن.
    بەهەمان شێوە ئەوانەی بە شوێنكەوتەی پێغەمبەرەكانیان گوت:{ إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ . قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَإِنْ ذُكِّرْتُمْ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ } سورة يس: 18-19.
    واتە: ئێمه‌ پێو قه‌ده‌می ئێوه‌ به‌نه‌گبه‌ت ده‌زانین ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌م قسانه‌ش نه‌هێنن دڵنیابن به‌رده‌ بارانتان ئه‌كه‌ین و سزایه‌كی سه‌خت و ده‌ردناكتان ده‌ده‌ین . په‌یامبه‌ره‌كان وتیان نه‌خێر ئێمه‌ شووم و نه‌گبه‌ت نین، به‌ڵكو شووم و نه‌گبه‌تی له‌ خۆتانه‌وه‌یه‌ ئاخۆ ئێوه‌ ئامۆژگاریش بكرێن بۆ ڕێی به‌ختیاریی هه‌روا ده‌كه‌ن !!؟ نه‌خێر، وانییه‌ وه‌ك ئێوه‌ پێتان وایه‌، به‌ڵكو ئێوه‌ كۆمه‌ڵ و گه‌لێكی زیاده‌ڕه‌و وله‌سنوور ده‌رچوون.
    كەوابوو هەركەسێك بیروباوەڕی وابێت كە حوكمكردن بە شەریعەتی ئیسلام، سەردەكێشێ‌ بۆ جەنگ وجیاوازی ، هەروەها كۆبوونەوە ویەكگرتن ناێتەجێ‌، تەنها لەسەر حوكمی تاغووت نەبێت، ئەوە كافرە دوژمنی خوا وهەموو نێردراوەكانە؛ چونكە ئەوە حەقیقەتی ئەو بەرنامەیەیە كە كافرە قوڕەیشییەكان لەسەری بوون، ئەوانەی بیروباوەڕیان وابوو كە ڕاستی ئەوەیە باب وباپیریان لەسەری بوونە، نەك ئەو بەرنامەیەی كە خوا پێغەمبەرەكەی - صلی الله علیه وسلم – پێناردووە.
    پایەی دووەم: ئەوەیە بگوترێت: ئەگەر زانیت كەوا حوكم بردنەوە لای تاغووت كوفرە، ئەوە بەڕاستی خوا لەكیتابەكەیدا باسیكردووە كە كوفر گەورەترە لە كوشتن، دەفەرمووێ‌:{ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ } سورة البقرة آية: 217.
    واتە: ئاژاوه‌ وفیتنه‌ نانه‌وه‌ش له‌ كوشتن و جه‌نگكردن و زۆرهێنان بۆ موسڵمانان تا پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ له‌ جه‌نگ له ‌مانگی حه‌رامدا خراپترو گه‌وره‌تره‌.
    وە دەفەرمووێ‌:{ وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ } سورة البقرة آية: 191.
    واتە: خۆ فیتنه‌نانه‌وه‌ وعه‌زیه‌ت دانی موسڵمانانیش به‌وجۆره‌ نامرۆڤانه‌ بۆ ئه‌وەی‌ له‌ئایینی خۆیان په‌شیمانیان بكه‌نه‌وه‌ زۆر له‌ كوشتن خراپتره‌.
    فیتنەش: بریتییە لە كوفر; بۆیە ئەگەر خەڵكی بیابان وشارەكان شەڕ لەگەڵ یەكدا بكەن، هەتا هەموویان لەناو دەچن، ئەوە سووكترە لەوەی كە لە زەویدا تاغووتێك دابنێن، بەپێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام حوكم بكات، ئەو ئسلامەی خوا پێغەمبەرەكەی - صلی الله علیه وسلم - پێ ڕاوانە كردووە.
    پایەی سێیەم: ئەوەیە بگوترێت: ئەگەر ئەم حوكم بردنەوە لایە(التحاكم) كوفر بێت و، كێشەكە تەنها لەپێناوی دونیا بێت، جا چۆن بۆت دروستە لەپێناوی ئەمە كافر ببی؟ چونكە بەڕاستی مرۆڤ ئیمان ناهێنێت، هەتا خوا وپێغەمبەرەكەی خۆشتر نەوێت لەجگە لەوان ، وەهەتا پێغەمبەری لەلا خۆشەویستتر نەبێت لە منداڵی وباوكی وهەموو خەڵكی.
    كەواتە ئەگەر دونیاكەت هەمووی بڕوات، بۆت دروست نییە لەپێناویدا حوكم ببەیتەوە لای تاغووت، وە ئەگەر كەسێك ناچار وسەرپشكت بكات، لەنێوانی ئەوەی حوكم ببەیتەوە لای تاغووت، یاخود دونیاكەت ببەخشی، ئەوە لەسەرت پێویستە بیبەخشی و، حوكم بردنەوە لای تاغووت بۆت دروست نییە; والله أعلم، وصلی الله علی محمد، وآله وسلم تسلیما كثيرا.

    نووسینی: شێخ سولەیمانی كوڕی سەحمان (ڕەحمەتی خوای لێبێت)
    وەرگێڕانی: باوكی سەلمان
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چەند وشەیەك بۆ ڕوونكردنەوەی طاغووت و پێویستێتی دووركەوتنەوە لێی Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top