• نوێ

    الثلاثاء، 2 يونيو 2015

    کۆمەڵگای کوردی لەبەردەم دەرگای فەسادی دراما تورکی و ئێرانیەکاندا

    تەمسیلە تورکیەکانی کەناڵە فەسادیەکان تەنها ئەو ماڵانە توشی فەسادی دەکەن کە دور لەدینن چونکە ماڵە دیندارەکان سەیری دراما تورکیەکانی ئەو کەناڵانە ناکەن لەم درامایانەدا زینا و کاری بەدڕەوشتی ، خیانەتی هاوسەرگیری ، سکپڕی پێش زەواج ، مەلها و دیسکۆ ، خەوتنی کچان و کوڕان و چەندان شتی ناشیاوی تر بەشێوازێکی جوان پیشانی کۆمەڵگا دەدرێت و شیرازەی خێزانەکان بەرەو داڕمان دەبەن .

    تەمسیلە ئێرانیەکان ماڵە دیندارەکان بەرەوفەسادی دەبەن چونکە ماڵە دیندارەکان سەیری دراما تورکیەکانی کەناڵە فەسادیەکان ناکەن لەدراما ئێرانیەکاندا کچی محەجەبە و عەبابەسەر و کوڕی دیندار و ڕیشدار فێردەکرێن پەیوەندی عاشقانەی پێش زەواج کارێکی زۆر شیاوە کچان و کوڕانی دیندار فێردەکرێن کەوا چوندەرەوە و چون بەم لاولادا و نامەگۆڕینەوە بەنیوەی شەو و قسەی عاشقانە و سەرنج ڕاکێش و موعیدی عاشقانە و چاوبڕینە کچی خەڵک و خیانەت لەدایک و باوک و چەندان شتی تری ناشیاو بەشتێکی جوان پیشانی کۆمەڵگا دەدرێن .
    لەبەرئەوە هەم دراما تورکیەکان و هەم دراما ئێرانیەکان هەرچەندە جیاوازیشیان زۆربێت بەڵام هەریەکەیان دەرگایەکی فەسادین لە کۆمەڵگای کوردیدا .

    بەهمەن زاخەیى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: کۆمەڵگای کوردی لەبەردەم دەرگای فەسادی دراما تورکی و ئێرانیەکاندا Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top